خبر 2018-12-30 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی یەکێتی: یەکێتی پێشتر لە سەردانەکەی ترەمپ ئاگادار کرابوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت: پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگادار کرابوویەوە کە سەرۆکی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات.

کوردپرێس:

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیویەتی: پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگادار کرابوویەوە کە سەرۆکی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات بەڵام سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئاگادار نەکرابوونەوە.

وتەبێژی یەکێتی زیادیشی کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاریی کردبوو کە پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بکات بەڵام ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە تەنها بە ئامانجی بەسەرکردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان سەردانی عێراق دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.