قایمقامی شاری قائیمی عێراق:
هێشتا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سنووره‌کانی عێراق و سووریا جێگیرن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی شاری قائیم له پارێزگای ئه‌نباری عێراق ده‌ڵێت: هێشتاکه هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌کانی خۆیان له سنووره‌کانی عێڕاق و سووریا جێگیر بوونه و نه‌هاتوونه‌ته ناو خاکی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌کانیان له به‌شی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار و له سنووره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ عێراق جێگیرن و به دوای بڕیاری واشنتۆن بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا هێشتاکه نه‌هاتوونه‌ته ناو خاکی عێراق.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که هێزه‌کانی عێراق به شێوه‌یێکی به‌ربڵاو له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر بوونه و ئێستاکه ئه‌و سنوورانه به ته‌واوه‌تی ئه‌منه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران