ئه‌ردۆغان: هه‌ڵکردنى ئاڵا له مه‌نبه‌ج شه‌ڕى ده‌روونییه
به‌شی تورکیا- سه‌رۆککۆمارى تورکیا کاردانه‌وه‌ی به ڕاده‌ستکردنی شاری مه‌نبه‌ج به سوپای سووریا پیشان دا و ڕایگه‌یاند: هه‌ڵکردنى ئاڵاى سووریا له مه‌نبه‌ج شه‌ڕى ده‌روونییه له دژى تورکیا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر دۆخى مه‌نبه‌ج و ڕاده‌ست کردنی شاره‌که به سوپاى سووریا هاته ده‌نگ و گوتی: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنى ناوچه‌کانمان له "تیرۆریستان".
سه‌رۆککۆمارى تورکیا وتیشى: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر وه‌شاندنى گورز له یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) بۆ ئه‌وه‌ى وانهیێکیان فێر بکه‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕاده‌ستکردنى شارى مه‌نبه‌ج به سوپاى سووریا له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌له‌وه ڕاشیگه‌یاند: "سوپاى سووریا به هه‌ڵکردنى ئاڵا له مه‌نبه‌ج ده‌یه‌وێت شه‌ڕى ده‌روونى له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجام بدات".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران