هه‌سه‌ده: 71 چه‌کداری داعش له ده‌یره‌زوور کوژران
به‌شی سووریا- هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت: له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 71 چه‌کداری داعش له سنووری دێره‌زوور كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی 24 سه‌عاتی ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی ڕاگه‌یاند كه له ناوچه‌ی هه‌جینی سه‌ر به دێره‌زوور له دژی چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌پێی ئاماره‌که له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کاندا 71 چه‌کداری ئه‌و ڕێکخراوه كوژراون.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که شه‌ڕڤانان توانیویانه پێشڕه‌وی زۆر بکه‌ن و 17 خاڵی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن و ده‌ستیشیان به سه‌ر ژماره‌یێک زۆر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتوووه و له ئاسمانیشه‌وه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی داعشیان بۆردومان کردوووه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران