یەکێتی ڕەخنە لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا دەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت: کشانه‌وه‌ی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوردی سووریا و ئەزموونەکەی ڕووبه‌ڕووی مەترسی دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "به نیگهرانییێكی زۆره‌وه چاودێری بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه هێزەکانی له سووریا به گشتی و له كوردستانی سووریا به تایبه‌تی ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مەریكا کوردی سووریا و ئه‌زموونه‌كه‌ی و ته‌واوی گه‌لانی سووریا رووبه‌ڕووی مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ی تیرۆر و ناوچه‌یی ده‌كاته‌وه".
وتەبێژی یەکێتی روونی کردووەتەوە "له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه به‌رده‌وام بێت له پشتیوانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران