خبر 2018-12-22 15:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە:

لە سەرەتاوە هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە هەڵە بوو

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند لە سەرەتاوە هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە هەڵە بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەڵەیە و یەکێکە لە هۆکارەکانی ناسەقامگیریی ناوچەکە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "لەسەرەتاوە هاتنە ناوەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە هەڵە بوو و هۆکارێک بوو ناسەقامگیریی ناوچەکە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: "توێژینەوەکانی مێژووی بەرەوپێشچوونی ناوچەکە ئەوەی سەلماندووە کە لە دێر زەمانەوە تائێستا ئەوە سەلمێنراوە کە بوونی هێزی بیانی لەم ناوچە گرنگ و هەستیارەدا لەژێر هەر بیانوویێکدا بێت جگە لە ناسەقامگیری ئاسایش و قووڵ کردنەوەی ناکۆکییەکان هیچی دیکەی نەکردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.