ڕووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخاروفا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له لێدوانێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: "مۆسكۆ بڕواى وایه كه بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كاریگه‌رىی پۆزه‌تیڤى ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ى ده‌ستوورى سووریا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پۆزه‌تیڤ ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخه‌كه له ناوچه‌ى ته‌نه‌فى سنوورى نێوان سووریا و ئۆردۆن".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا واى داده‌نێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان "خه‌ریكه هه‌ست به‌وه بكات كه به‌رهه‌ڵستكاری کردنى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌ستانه له سووریا به‌ڕێوه ده‌به‌ن (ڕووسیا، توركیا، ئێران) زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌گه‌یه‌نێت".
زاخاروفا باسى له‌وه‌ش كرد: وتووێژه‌كانى هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانى ڕووسیا و ئێران و توركیا له ژێنێڤ له ڕۆژى سێشه‌مه‌ى ڕابردوودا بوووه مایه‌ى ده‌رچوونى به‌یاننامه‌یێک و پێشكه‌ش كردنى لیستێک به ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاندیدن بۆ پێكهێنانى لیژنه‌ى ده‌ستوورى له سووریا.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند "هۆکاری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له سووریا نه‌ماوه" و هه‌روه‌ها کۆشکی سپیش ڕایگه‌یاندوووه " له نزیکترین ماوه‌دا له سووریا هێزه‌کانیان ده‌کشێننه‌وه."
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له‌وباره‌وه ده‌شڵێت: "ئه‌و لێدوانانه‌ى له كۆشكى سپییه‌وه ده‌رچوووه ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان له سووریا هه‌لێكى زۆر باشه بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه و جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ى بۆ فه‌رمانبه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ماریا زاخاروفا ڕوونیشی کرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌یویست ڕۆڵى خۆى ده‌ربخات، به‌رده‌وام به‌رهه‌ڵستكارى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیای ده‌كرد و زیاتر كارى له‌سه‌ر ناشیرین كردنى سومعه‌ى داڕشتنى ئه‌ستانه ده‌كرده‌وه به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه كارێكى مه‌زنمان ئه‌نجام دا و جیهان هه‌موو ئه‌مانه‌ى دوێنێ بینى بۆیه به‌رده‌وام بوون له كێشه دروست كردن بۆ كارى ئه‌و سێ وڵاته ماناى كاركردنه دژى خود، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستى به‌م ڕاستییه كرد".
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا سه‌رچاوه‌یێکی باڵای سه‌ربازی له نێو هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)وه ڕایگه‌یاند؛ "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان زۆر چاوه‌ڕواننه‌کراو بوووه و خیانه‌تێکی گه‌وره‌یه له خوێنی ئه‌و هه‌زاران شه‌ڕڤانه شه‌هیده‌ی که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا شه‌هید بوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه:، "ئه‌و بڕیاره له‌م ساته وه‌خته‌دا که تازه هێزه‌کانی هه‌سه‌ده کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌ی هه‌جینیان کردوووه له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خیانه‌ته له خوێنمان".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران