ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين
کوردپرێس: له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى قه‌يرانى سوورياوه، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى رۆيشتنى به‌شار ئه‌سه‌دى له ده‌سه‌ڵات ده‌كرد.
به درێژايى نزيكه‌ى هه‌شت ساڵى شه‌ڕى سووريا، توركيا به‌رده‌وام داواي كردووه، ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت بەڵام له نوێترين پێشهاتدا، حكوومه‌تى توركيا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ئه‌سه‌د گۆڕيوه، ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له ده‌وحه گوتى توركيا هه‌وڵ ده‌دات سوورييه‌كان خۆيان ده‌ستوورێكى نوێ بنووسنه‌وه.
ناوبراو گوتيشى: پێويسته پرۆسه‌يێكى ديموكراتى له سووريا ده‌ست پێبكات و گه‌لى سووريا خۆيان بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسيانه‌وه بده‌ن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراتيدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا ده‌بێت هه‌مووان بير له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌نجامه‌كانى قبووڵ بكه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران