مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی پرسی پێکهێنانی حکوومه‌ت کۆ ده‌بێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار به (تۆڕی میدیاییی ڕووداو)ی ڕاگه‌یاند که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و چه‌ند پرسێكی دیكه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16-12-2018 مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌که ڕاشیگه‌یاند که له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندی دانووستاندنكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "ئه‌گه‌ری زۆره كۆبوونه‌وه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجام بدرێن".
تاوه‌كوو ئێستا دوو گه‌ڕی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوون که له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕانی كرد و له گه‌ڕی دووه‌میشدا یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان كرد.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانیش به (تۆڕی میدیاییی ڕووداو)ی ڕاگه‌یاند: پێش ئه‌وه‌ی شاندی پارتی سه‌ردانی گۆڕان بكات بۆ گفتوگۆی تایبه‌ت به پێکهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، گۆڕان شاندێكی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردن پێکده‌هێنێت.
سه‌ركانی گوتی: "شانده‌که پێش سه‌ردانی شاندی پارتی دروست ده‌كرێت. له شانده‌كه‌دا جگه له ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، ئه‌ندامی جڤات و به‌رپرسی ژووره‌كانیش ده‌بێت".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانه‌وێ به‌شداری له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت بکه‌ن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وه‌ک براوه‌ی یه‌که‌م پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی حکوومه‌ت ده‌بێ و دوو جار له‌گه‌ڵ گۆڕان کۆ بوووه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا سه‌ردانی کۆمه‌ڵی نه‌کردوووه. شاندێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا بۆ پرسی به‌شداری له حکوومه‌ت سه‌ردانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کورستانی کرد.
له نێو لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول تاوه‌کوو ئێستا یه‌کگرتووی ئیسلامی بڕیاری داوه به‌شداری له حکوومه‌ت نه‌کات، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردن ڕای‌گه‌یاند که بایکۆتی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌کات به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بوووه‌وه و بڕیاری دا بچێته په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری داوه به‌شداری له حکوومه‌ت نه‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران