سێ چه‌کداری خۆکوژی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدراڵی بڵاوی کرده‌وه که هێزێکی لیوای چواری هێزه‌کانیان توانیویانه هه‌وڵێکی دزه‌کردنی سێ چه‌کداری داعش شکست پێبهێنن که بڕێک بۆمبی چێنرا و چه‌ندین که‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نی دیکه‌یان پێ بوووه و له ناوچه‌ی خورداتی که‌رکووک چاندوویانن.
له به‌یاننامه‌که‌ی پۆلیسی فیدراڵیدا ئاماژه به‌وه کراوه که به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان بۆیان ئاشکرا بوووه که ئه‌و چه‌کدارانه دزه‌یان کردوووه‌ته ئه‌و ناوچه ئاماژه‌پێکراوه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان داوه و ته‌واوی بۆمبه ته‌وقیتکراوه‌کانیان له ناوچه هه‌ڵوه‌شاندوووه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراوه.
ئه‌وه له کاتێکدایه ماوه‌یێکه چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌کانی باشووری که‌رکووک جموجوڵیان ده‌ست پێکردوووه‌ته‌وه و تا ئێستا چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌کانی باشووری که‌رکووک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیاندا ڕووی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران