فالح فەیاز: مکووڕم لەسەر کاندید بوون بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیاز لە وتەیەکدا کە لە ئاهەنگێکی هاوپەیمانی بونیاددا پێشکەشی کرد بە بۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، وتی لەم جێگەیەوە رایدەگەیەنم کە من یەکێکم لە کاندیدەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و راناکەم لە هەر بەرپرسیارێتییەک کە پێم دەسپێردرێت".
ناوبراو وتیشی بڕیاری کاندید کردنم بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، بەجێهێڵدراوە بۆ عادل عەبدولمەهدای، سەرۆک وەزیران، ئەو بڕیاردەدات چی دەوێت، منیش هەموو مافێک دەدەمە دەست عەبدولمەهدی و نە دەکشێمەوە و نە تەنازول دەکەم".
فالح فەیاز ئەوەشی وت دەخوازم عادل عەبدولمەهدی نە لەلایەن ئێمەوە و نە لەلایەن هیچ لایەکەوە فشار نەخرێتە سەری، من ئەمڕۆ کە ئەم هەڵوێستەم راگەیاند، ئەنجامی ئەوە بوو کە عەبدولمەهدی پێیوتم من قابیلیەتی وەرگرتنی ئەو پۆستەم هەیە و خۆشی کاندیدی کردوم.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران