خبر 2018-12-12 13:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:

گۆڕان بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکرات رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پێیان وتوون بەشداریی کابینەی حکوومەتی هەرێم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێ کردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە شاری هەولێر کۆ بوونەوە دوای کۆبوونەوەکە، کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە خەندان-ی وت: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیێکی گرنگمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پێیان وتین بەشداریی کابینەی حکوومەتی هەرێم دەکەین".

شاندی گۆڕان پێکهاتبوو لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی و رەئووف عوسمان، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی و مستەفا سەیدقادر و جەمال حاجی محەمەد.

شاندی پارتیش پێکهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری، کاکەمین نەجاڕ، مەحموود محەممەد، عزەدین بەرواری و رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی پارتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.