خبر 2018-12-12 12:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هۆشداری دەوڵەت باخچەلی لەبارەی دزە کردنی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا بۆ ناو تورکیا:

ئەوەی بیەوێت ئێلەگ زەردەکان بە نموونە وەربگرێت زۆر قورس باجەکەی دەدات

بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەبارەی دزە کردنی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا بۆ ناو تورکیا ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئێلەگی زەرد بپۆشێت، دەبێت پاڵکەوتن بەڕووتی لەبەرچاو بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی وتیشی: "سەر لەبەیانی یەکی نیسانی ٢٠١٩ هەرکەسێک کە بیەوێت تورکیا بخاتە دۆخێکی نەخوازراوەوە، هەرکەسێک کە خەونی زەرد ببینێت، ئێمە لەبەرامبەر خۆیدا دەبینێتەوە. دەمەوێت گوزارشت لەوە بکەم کە ئەوەی بیەوێت تیرۆری ئێلەگ زەردەکان بە نموونە وەربگرێت، ئەوا زۆر قورس باجەکەی دەدات. ئەوەی کە ئێلەگی زەرد بپۆشێت، دەبێت پاڵکەوتن بەڕووتی لەبەرچاو بگرێت".

ناوبراو هەروەها رایگەیاندووە "بەڕاستگۆییەوە ھەڵسوکەوت دەکەین، خۆمان بە بابەتی لاوەکی و بێ مانا سەرقاڵ ناکەین. لە چوارچێوەی گیانی هاوپەیمانیی گەل، رێگرییەکانی بەردەم تورکیا لەناو دەبەین".

سەرچاوە: CNN turk

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.