سوپای تورکیا هێزی کۆماندۆ ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا ده‌کات
به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا هێزی پشتیوانیی کۆماندۆی بۆ یه‌که سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا ڕه‌وانه کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سوپای تورکیا هێزی کۆماندۆی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد و یه‌که‌کانی کۆماندۆ، ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌کان و هێزه تایبه‌ته‌کانی جه‌ندرمه که له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه ڕه‌وانه کرابوون، گه‌یشتنه هاتای.
کاروانه سه‌ربازییه‌که که ژماره‌یێک ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به بڕینی تۆڕه‌کانیان له‌نێودا بوو، به هه‌ریه‌ک له شارۆچکه‌کانی کرکهان و هاسساوه له ڕێوشوێنێکی ئه‌منییدا تێپه‌ڕین و به‌ره‌و یه‌که‌کانی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا ڕۆیشتن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران