حه‌كیم داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی "الإصلاح و الإعمار" داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای كرد بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مار حه‌كیم له میانی به‌یاننامه‌یێک ڕایگه‌یاندوووه كه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له عێراق گرنگیی خۆی هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان كاری بۆ بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش داوای پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كردوووه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاندوووه مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی له مه‌ترسی تیرۆر له عێراق كه‌متر نییه بۆیه ته‌نیا ئه‌نجومه‌نێكی باڵا ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه عێراق یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه به ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت و له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌مین وڵاتی گه‌نده‌ڵی جیهاندایه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران