ھێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا 25 ژنیان له ئامه‌د ده‌ستگیر کرد
به‌شی تورکیا- ھێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا 25 ژنیان له باره‌گای ئامه‌دی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستگیر کرد که بۆ پشتیوانی له په‌رله‌مانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ ڕۆژ مانبگرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ھێزه ئه‌مینییه‌کانی تورکیا چوونه نێو باره‌گای شاری ئامه‌دی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و 25 ژنیان ده‌ستگیر کرد.
ئه‌و ژنانه بڕیاریان دابوو بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ مانگرتن ڕابگه‌یه‌نن وه‌ک پشتیوانییێک له له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتیک و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که له پارێزگای باتمانیش 27 که‌سیان ده‌ستگیر کردوووه که بۆ پشتیوانی له له‌یلا گوڤه‌ن بڕیاری مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاندبوو.
له‌یلا گوڤه‌ن ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ده‌سـتگیر کراوه و پێده‌چێت ڕووبه‌ڕووی سزای زیندانی کردنی چه‌ند ساڵه بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران