قایمقامی مووسڵ: بونیادنانه‌وه‌ی مووسڵ پێویستی به 50 ملیار دۆلار هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی مووسڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێـت که بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی مووسڵ بونیاد بنێینه‌وه و ژیان بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه پێویستیان به 50 ملیار دۆلاره.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زوهێر ئه‌عره‌جی قایمقامی مووسڵ له ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا گوتی: له ئێستادا 350 هه‌زار هاووڵاتیی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه به ئاواره‌یی ده‌ژین و به‌شێک له ئاواره‌كان بۆ مووسڵ گه‌ڕانه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی شاره‌كه دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌كانی پێشوویان.
ناوبراو وتیشی: ته‌نها له ناوه‌ندی مووسڵ پێویستیان به دروست كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 1500 خوێندنگا هه‌یه له‌گه‌ڵ دروست كردنی 73 پرد بۆ شاری مووسڵ كه پێنج پردیان سه‌ره‌كین.
قایمقامی مووسڵ باس له‌وه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی مووسڵ بونیاد بنێنه‌وه پێویستیان به 50 ملیار دۆلار ده‌بێت.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران