دامه‌زراوه‌ی ئاماری تورکیا باس له گه‌شه‌کردنی ئابووریی تورکیا ده‌کات
به‌شی تورکیا- دامه‌زراوه‌ی ئاماری تورکیا باس له‌وه ده‌کات که ئابووریی تورکیا له چاره‌کی سێیه‌می ئه‌مساڵدا به ڕێژه‌ی 1.6 له‌سه‌دا گه‌شه‌ی کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دامه‌زراوه‌ی ئاماری تورکیا ژماره‌کانی په‌یوه‌ست به کۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵیی له چاره‌کی سێیه‌می ئه‌مساڵدا بڵاو کرده‌وه و به‌م پێیه‌ش پێشبینی کۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵی وه‌ک نیشانده‌ری قه‌باره‌ی زنجیره‌یی له چاره‌کی سێیه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به چاره‌کی سێیه‌می ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 1.6 گه‌شه‌ی کردوووه.
له نرخه جارییهکاندا به‌پێی شێوازی به‌رهه‌مهێنان پێشبینی کۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵی له سێ مانگی سێیه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 21.8 زیادی کردوووه و بوووه‌ته یه‌ک ترلیۆن و 13 ملیار و 453 ملیۆن لیره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران