دادگای تورکیا حوکمی زیندانی کردن بۆ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌رده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که به‌هۆی به‌شداری کردنیان له خۆپیشاندان داواکاری گشتیی تورکیا سکاڵای دژی هه‌ریه‌که له عه‌لی جان ئۆنلو، عایشه ئاجار باشاران و عوسمان بایده‌میر و له‌یلا بیرلیک په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په تۆمار کردوووه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دانیشتنی دادگایی کردنه‌که له دادگای سزاکانى شڕنا‌خ به‌ڕێوه چووه.
له دانیشتنه‌که‌ی دادگادا سزای زیندانی کردن بۆ ماوه‌ی ساڵێک و شه‌ش مانگ به سه‌ر هه‌ریه‌که له عوسمان بایده‌میر و له‌یلا بیرلیکدا سه‌پێندراوه.
هاوکات دادگا دۆسیه‌ى په‌رله‌مانتاران ئۆلون و باشارانى له‌و دانیشته جیا کرده‌وه و دۆسیه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگایێکى دیکه کردوووه.
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی که په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌شدارییان تێدا کردوووه، له ساڵی 2015دا ئه‌نجام دراوه بۆ ئیدانه‌کردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ناوچه‌ى سووری ئامه‌د که له ناوچه‌ى که‌ربۆرانى مێردین و ناوچه‌کانى جزیره و سلۆپیى شڕنا‌خ ڕێکخراوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران