خبر 2018-12-05 16:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە: كۆتایی بەمانگرتن دەهێنین/لە تورکیا دادوەری و دادپەروەری پێشێل دەكرێت

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە دەڵێت: "ئەو مانگرتنە لە خواردن كۆتایی پێدەهێنین كە رۆژی پێشتر وەک 10 پەرلەمانتار دەستمان پێكرد بوو، بەڵام هەرگیز دان بە حوكمدانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سری سورەیا ئۆندەر و ئیدریس بالوكەن نانێن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كۆتایی بەو مانگرتنە لە خواردن دەهێنن كە رۆژی دوو شەممە وەك 10 پەرلەمانتار دەستیان پێكرد بوو، بەڵام لە زۆرێک لە پارێزگاكانی توركیا پەرلەمانتارانی پارتەكەی درێژە بە مانگرتن دەدەن و لە كۆبوونەوەی داهاتوو دامەزراوەی ناوەندیی بەڕێوەبردنی هەدەپەدا گفتوگۆیێک سەبارەت بە ئەنجام دانی ژمارەیێک چالاكی دەكەن".

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە سەبارەت بە پەسەند كردنی سزای هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوو و سری سورەیا ئۆندەر و ئیدریس بالوكەن پەرلەمانتارانی پارتەكە وتی: هەڵمەتی پێچەوانە بەڕێوە دەبەین، ئەم كارە تەواو دەكەین، دەمانزانی لەم وڵاتە یاسای دادوەری و دادپەروەری نییە، بەڵام بەو وتە و سزایانە جارێكی دیكە بینیمان دادوەری و دادپەروەری پێشێل دەكرێت، پێمان وایە لە یەک كاتدا رەزامەندی دەربڕین لەسەر سێ سزا لەسەر ئیدریس بالوكەن هەرگیز رێكەوت نییە ئەمە جارێكی دیكە دەستوەردانە لە كاروباری دادگا، وەک هەدەپە هەرگیز دان بە حوكمدانی ئەو سێ هاوڕێماندا نانێین.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.