هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه (5ی کانوونی یه‌که‌می 2018) كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆشكی سه‌لام له شاری به‌غدا به‌ڕێوه چوووه و تیایدا دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پرسی ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌پێی یاسا و ده‌ستوور گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆک كۆماری عێراق جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی كاری هاوبه‌ش و وه‌لانانی ناكۆكیی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران