خبر 2018-12-04 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندەران لە بەسرە هێرشیان کردە سەر وەزیری دارایی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەمیانی بەڕێوەچونی پرێس كۆنفرانسی فوئاد حسێن وەزیری داراییی عێراق لە هۆتێلی نێودەوڵەتی بەسڕە، ژمارەیێک خۆپیشاندەر چوونە ناو هۆتێلەكەوە و هەوڵی تێكدانی پرێس كۆنفرانسەكەیان دا.

کوردپرێس:

فوئاد حوسێن وەزیرى داراییى عێراق لەسەر پشکى پارتى لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران چەند داواکارییێکیان هەبووە لەبارەى دابین­کردنى خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاکە و لەبەرچاوى دەگرن.

هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری بەسڕە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی رایگەیاند، داواكاریی خۆپیشاندەرانی پێگەیشتوە و بەدواداچونیان بۆ دەكات.

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕتی لە زاری سەرچاوەیێکى ئەمنییش بڵاوی کردەوە، خۆپیشاندەران چوونەتە ناو باخچەى ئوتێل شیراتۆن کە وەزیرى داراییى تێدا بووە لە ناوەڕاستى شارەکە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکراوە و چەند خۆپیشاندەرێکیان دەستگیر کردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە کاتى خۆپیشاندانەکانى بەسرە لە چەند مانگى ڕابردوودا پارتى خۆراک و ئاوى بۆ خۆپیشاندەرانى پارێزگاکە ناردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.