په‌رله‌مانتارێكی سائیروون: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌در درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی سائیروون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ تیرۆری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس علێوی به هه‌واڵده‌ریی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی وتوووه: دوژمنانی سه‌در واتا ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناوبراو تیرۆر بكه‌ن و داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كرد كار بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌كان له عێراق بكات و ڕاسپاردهییی پاراستنی ئاسایشی وڵات بسپێرێته هێزه‌کانی عێراق.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ر که‌سایه‌تییێکی عێراقی وه‌ک موقته‌دا سه‌در که هه‌ڵوێستی نیشتیمانی هه‌بێت به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران