وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم كۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی و بنیادنانه‌وه كۆ بوووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له گرنگیی پشتگیری كردنی حكوومه‌تی نوێی عیراق كرده‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی له‌پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان و دابین كردنی هه‌لی كار و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه، له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان و پابه‌ند بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عیراق بۆ به‌دیهێنانی ئارامی سیاسی و ته‌واوكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكوومه‌ت كه ماون.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران