ئه‌مه‌ریكا 150 بارهه‌ڵگر چه‌ک ڕاده‌ستی یه‌په‌گه ده‌كات
به‌شی تورکیا- ئه‌مه‌ریكا 150 بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج كردوووه و ته‌واوی چه‌كه‌كانیشی ڕاده‌ستی یه‌په‌گه كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاكانی توركیا ئاشكرايان كردوووه ئه‌مه‌ریکا 150 بارهه‌ڵگر چه‌ک ڕاده‌ستی یه‌په‌گه ده‌کات و ئه‌و چه‌كانه له ڕێگه‌ی عێراقه‌وه گواستراونه‌ته‌وه قاميشلۆ و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ڕه‌وانه كراون.
ڕاده‌ست کردنی ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌په‌گه له كاتێكدایه كه ڕۆژ به ڕۆژ توركیا ناڕه‌زاییی خۆی دژی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه توندتر ده‌كات و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام داوا له واشنتۆن ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێبهێنێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ته‌قویم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران