عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کابینه سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مۆڵه‌ت ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی تا ئێستا متمانه‌یان پێنه‌دراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێکدا تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مۆڵه‌تی داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی خۆیان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا متمانه‌یان پێنه‌دراوه دیاری بكه‌ن.
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خۆشحاڵ نه‌بوونی خۆی ده‌ربڕیوه له ڕێکنه‌که‌وتنی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان له‌باره‌ی دیاریکردنی کاندیده‌کانیان و جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی کابینه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی نوون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران