خبر 2018-11-27 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: نیازم نییە بەربژێر بم بۆ شارەوانیی ئامەد

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە توویتێکدا روونی کردووەتەوە کە نیازی بەربژێربوونی بۆ شارەوانیی ئامەد نییە.

کوردپرێس:

ماوەیێکە لەنێو جەماوەر و رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داواکاری و پێشنیاز دەکرێ تاوەکوو سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتەکە بۆ شارەوانیی ئامەد بەربژێر بکرێت.

ئەم باسە لەلایەن میدیاکانی تورکیا و کوردستانی تورکیاوە خرایە رۆژەڤ و قسەی زۆری لەسەر کرا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26-11-2018 دەمیرتاش لە توویتێکدا ئەم پرسەی یەکلایی کردەوە.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە نزیکەی دوو ساڵە لە گرتووخانەدایە لە توویتەکەیدا دەنووسێت، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هەواڵ و کۆمێنتیان لەبارەی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر کردووە. بەڵام نیازێکی وەهام نییە.

دەمیرتاش هەروەها رایگەیاندووە، لە دەرەوە بە هەزاران هاوڕێم هەن کە دەتوانن سەرکەوتووانە ئەم پۆستە بەڕێوە بەرن.

ماوەیێک لەمەوبەر دەنگۆی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد بڵاو بووەوە. بەڵام ئەویش رەتی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.