خبر 2018-11-27 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی یەکێتی: بارزانی بۆ بەرژەوەندیی حیزبی چووە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا وتوویەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامانجی حیزبی سەردانی بەغدای کرد.

کوردپرێس:

غیاس سوورچی لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی بارزانی بە ئامانجی حیزبی سەردانی بەغدای کرد و مەبەستی لەو سەفەرە دەستەبەر کردنی بەرژەوەندیی حیزبی بوو.

ناوبراو دەشڵێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش دیدارەکەی بارزانی، باکی لەوە نییە کە دەستەکەوتەکانی خۆی لە کوردستان بدۆڕێنێت لەبەر ئەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی فەرمیی لە هەرێمی کوردستان نییە و ناتوانێت هیچ گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ واژۆ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.