سه‌عدی پیره: یه‌کێتی هیچ مه‌رجێکی بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌ت نییه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی شاندی پارتی و یه‌کێتی له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی له سلێمانی ڕایگه‌یاند: "کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌م بوو له پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه بوو ڕێگا و شوێنی پێکه‌وه کارکردن له داهاتوودا پێكه‌وه دابنێین و بۆ ئه‌وه بوو که هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دووباره نه‌که‌ینه‌وه و سوود له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرین."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویاندا باس له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کاندیداکانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتییه‌وه ده‌که‌ن و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
سه‌عدی پیره ڕه‌تی کردوووه‌ته‌وه له ناو یه‌کێتیدا ناکۆکی هه‌بێت له‌سه‌ر دیاری کردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ بنه‌مایێکی نییه.
ناوبراو ده‌رباره‌ی مه‌رج و داواکارییه‌کانی یه‌کێتی بۆ به‌شداری کردن له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئاشکرای کردوووه: "نه مه‌رجمان هه‌یه بۆ به‌شداری له حکوومه‌ت و نه مه‌رجیش له که‌س قبووڵ ده‌که‌ین."
شایانی باسه؛ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی پارتی به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له یه‌کێتی و گۆڕان کۆ بوووه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران