سوپای سووریا چه‌ند ناوچه‌یێکی سوه‌یدا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه
به‌شی سووریا- سوپای سووریا به پشتیوانیی هێرشه ئاسمانییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یێكی له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سوه‌یدا له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ده‌رهێنا.
کوردپرێس:
میدیای ڕه‌سمیی سووریا (سانا) بڵاوی كرده‌وه که سوپای سووریا به پشتیوانیی هاوپه‌یمانه‌كانی له سوه‌یدا له پێشڕه‌ویدایه و توانیویه‌تی به‌رزاییه‌كانی (ئه‌لسه‌فا) له باشووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا له ده‌ست تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكات.
سوپای سووریا ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی سوه‌یدا ده‌ست پێكردوووه كه تیرۆریستانی داعش له ساڵی ڕابردوووه‌وه ده‌ستیان به سه‌ردا گرتوووه و له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا زنجیره‌یێک هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌كه و له‌و هێرشانه‌شدا زیاتر له 200 كه‌س كوژران و ژماره‌یێكی زۆریش بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران