ته‌قینه‌وه‌یێک له تکریت کوژران و برینداربوونی 21 لێکه‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو له تكریت ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 16 که‌سی دیکه بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی تشرینی دووهه‌می 2018 شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى بڵاوی كرده‌وه به‌هۆى كرده‌وه‌یێكى تیرۆریستییه‌وه كه له ڕێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه، له تكریت ٥ که‌س شه‌هید بوون و ١٦ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێله‌که له به‌رامبه‌ر چێشتخانه‌ی فه‌لووجه له شه‌قامی پزیشکان له ناوه‌ڕاستی تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران