خبر 2018-11-19 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كێشەی راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا چارەسەر دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی راگرتنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا، وەزیری دەرەوە یان وەزیری گواستنەوە بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن.

کوردپرێس:

میران محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا، كێشەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا، دەخەینە بەرنامەی كار و لەسەر ئەو بابەتەش، وەزیری دەرەوە یان گواستنەوەی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین.

لەبارەی ئەو یاداشتەی نوێنەرانی كورد كە بەمەبەستی دەست­پێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و فڕۆكەخانەكانی توركیا، ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی وتی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكوو ئەنجامێكی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.