به‌رهه‌م ساڵح هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تکریت ڕاگه‌یاند
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که سه‌رۆک کۆمار به‌بایه‌خ و نیگه‌رانییه‌وه به‌دواداچونی کردوووه بۆ ڕووداوی تاوانکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری تکریت و پرسه و ماته‌مینی ده‌ربڕیوه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ی خواست بۆ برینداره‌کان.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه: "سه‌رکه‌وتنی هێزه قاره‌مانه‌کانمان به سه‌ر تیرۆر و تێکشکاندنی تاقمی تیرۆریستی تاوانباردا نزیکه، ھه‌روه‌ھا هه‌وڵه‌کانی به‌شه جیاجیاکان به‌هێز ده‌کات له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگریدا به پشتیوانیی کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی چڕ و به‌رده‌وام تا سه‌رچاوه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به یه‌کجاره‌کی له‌ناو ده‌برێن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو که "قوربانیدانه‌کانی گه‌له‌که‌مان و خۆڕاگری و نه‌هامه‌تییه‌کانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که هه‌موووان به ته‌واوی وزه و توانایانه‌وه کار بکه‌ن تا عێراق ببێته گۆڕه‌پان و سه‌وزایی دوور له توندوتیژی و تیرۆر و تاوان".
شایانی باسه؛ ڕۆژی 18ی تشرینی دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یێک له شه‌قامی پزیشکان له شاری تکریت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 5 که‌س کوژران و 16 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران