پێکهاته‌ی مه‌سیحی داوای به‌شداریکردنی کارا له پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا ده‌کات
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌مال یه‌ڵدا ئه‌ندامى خولی پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گردبوونه‌وه‌ی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری بۆ ڕادیۆ نه‌وای دووپات كرده‌وه که لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێكهاته‌ى مه‌سیحى یه‌کهه‌ڵوێستن و بۆ یه‌ک ئامانج هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش به‌شداری پێكردنیانه به شێوه‌یێكى كارا و ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێم
ناوبراو گوتیشی: "پێكهاته‌ى مه‌سیحی به مافى خۆى ده‌زانێت پۆستى یه‌كێک له جێگره‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان پێبدرێت و بهشدارییێكى كارا و ڕاسته‌قینه‌یان پێبكرێت له پرۆسه‌ی سیاسی و بڕیاره‌كاندا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنى گردبوونه‌وه‌ی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "پێكهاته‌ى مه‌سیحی به شێوه‌ى هاووڵاتییانى دیكه‌ى هه‌رێم خه‌باتیان كردوووه و قوربانیان داوه بۆیه داوا ده‌كه‌ن په‌راوێز نه‌خرێن و ڕۆڵیان پێبدرێت له هه‌رێمى كوردستاندا و به به‌شداری پێكردنیشیان پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن ده‌چه‌سپێت له هه‌رێمدا."
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه ڕۆمیۆ هه‌كاری ئه‌ندامێکی دیکه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له پێكهاته‌ی كلدانی سریانی ئاشووری به SNNی گوت: لایه‌نه براوه‌كانی پێكهاته‌ی مه‌سیحی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداری كردنیان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و جگه له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری ده‌بێت له هه‌موو سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم نوێنه‌رمان هه‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: له ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره كابینه‌ی حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو و ڕێكوپێک و قبووڵكراو بێت و ده‌بێت گرنگییێكی زیاتر له جاران به پێكهاته‌كان بدرێت چ له ڕووی به‌شداری كردنیان و هه‌روه‌ها له جۆری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه خۆمان داوای ده‌كه‌ین، نه‌ک وه‌ک جاران بێت كه بۆ ڕازی كردنی حزبێک، وه‌زاره‌تێک یان دوو وه‌زاره‌تیان ده‌دات به پێكهاته‌كان.
ناوبراو وتیشی: "پێموایه ئه‌مجاره ده‌بێت حكوومه‌ت به شێوه‌یێكی تۆكمه‌تر له جاران پێكبهێنرێت و ناكرێت هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری له كابینه‌ی حكوومه‌تدا بكه‌ن، ده‌كرێت هه‌ندێكیان به‌شدار بن و هه‌ندێكیشان ئۆپۆزسیۆن بن."
ڕۆمیۆ هه‌كاری سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت وتی: "وه‌كوو كۆتای مه‌سیحی سێ لیست سه‌ركه‌وتووین بۆ په‌رله‌مان، زۆر ئاسایییه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی براوه كۆ ببینه‌وه و دانووستان بكه‌ین و له كاتی گفتوگۆكاندا باسی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كه‌ین كه خوازیارین وه‌ریبگرین به‌ڵام جۆری ئه‌و وه‌زاره‌تانه گرنگه كه خزمه‌ت به خه‌ڵک ده‌كه‌ن وه‌ک وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕۆشنبیری، كشتوكاڵ و ئاودێری)."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران