سوپای عێراق: سنووره‌کانمان له‌گه‌ڵ سووریا له ژێر کۆنتڕۆڵدان
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه ھاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که سنووره‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سووریا پارێزراون و به ته‌واوی له‌ژێر چاودێریدان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه ھاوبه‌شه‌کان ده‌ڵێت: ھێزه عێراقییه‌کان سنووره‌کانی وڵات ده‌پارێزن و ڕێگری ده‌که‌ن له ھه‌ر ھه‌وڵێکی دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش به ئاڕاسته‌ی سنووره‌کانی عێراقدا و کۆنتڕۆڵی ته‌واویان به سه‌ر سنووره‌کاندا ھه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ھه‌ندێک جار چه‌کدارانی داعش ھه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه بێنه ناو خاکی عێراقه‌وه به‌ڵام ھێزه‌کانیان و ئه‌و پرۆسه‌ی چاودێریی کردنه‌ی که به به‌رده‌وامی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن شکستی به‌و ھه‌وڵانه ھێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران