خبر 2018-11-16 17:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سبەی گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە رۆژی شەممە 17-11-2018 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکات ئەوەش بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

بڕیارە رۆژی شەممە 17-11-2018 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکات و ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارتی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەحمەد مایی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، شاندەکە لە کاژێر 11:00 سەردانی یەکێتی و لە کاژێر 01:00 سەردانی گۆڕان دەکات.

شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە "ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئیمینکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەریەک لە هێمن هەورامی، ئومێد سەباح".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.