سەرۆککۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سبه‌ینێ شه‌ممه به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و تارانى پایته‌ختى ئێران به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
کوردپرێس:
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك كۆمار بۆ وڵاتانى هەرێمی کە پێشتر گەیشتبووە چەند وڵاتێکی عەرەبیی کەنداو د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانى تاران ده‌كات.
سه‌رۆك كۆماری عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانى دیكه‌ى باڵاى ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان ده‌كرێت.
ژماره‌یێک له وه‌زیره‌كان و راوێژكاران هاوڕێیه‌تیى سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌ى سبه‌ینێى بۆ تاران-ى پایته‌ختى ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران