خبر 2018-11-16 14:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەیاد سامرایی کاندیدی حیزبی ئیسلامییە بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حیزبی ئیسلامیی عێراق مکووڕە لە سەر کاندیدکردنی ئەیاد سامرایی ئەندامی حیزبەکە بۆ پۆستی وەزارەتی پلاندانانی عێراق.

کوردپرێس:

حسێن زوبەیدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی ئیسلامیی عێراق لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی نیو نیووزی وتووە ئەیاد سامرایی تاکە کاندید ئەو حیزبەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی.

زوبەیدی زیادی کرد: لەگەڵ شەریکە سیاسییەکانمان لە عێراق ڕێککەوتووین لە سەر ئەوەی ئەیاد سامرایی تاکە کاندیدی ئێمە بێت بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.