ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا کلێلی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ که‌رکووکه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه بۆ که‌رکووک به ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غداوه به‌ستراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د که‌مال به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: به بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبری ساڵی ڕابردوو دۆخی ئیداری و ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک زۆر خراپه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی‌یش به‌ستراوه به ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک باش ببێته‌وه و ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و هێزی پێشمه‌رگه له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت ئه‌و حیزبه بۆ که‌رکووک ده‌گه‌ڕێته‌وه و پرسه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به دیاریکردنی پارێزگاری نوێ بۆ که‌رکووک و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پارێزگایه دیراسه ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران