کاندیده‌که‌ی هاوپه‌یمانیی سادقوون وازهێنانی له به‌ربژێربوونی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاندیده‌که‌ی هاوپه‌یمانیی سادقوونی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق وازهێنانی خۆی له به‌ربژێربوونی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕه‌بیعی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: "من واز له به‌ربژێربوونم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی عێراق ده‌هێنم و که‌سێکی دیکه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته کاندید ده‌کرێت که ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌که‌م."
شایانی باسه؛ ژماره‌یێک له حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق دژایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ کاندیدبوونی حه‌سه‌ن ڕه‌بیعی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندبوو و داوای کاندیدکردنی که‌سێکی دیکه‌یان بۆ ئه‌و پۆسته کردبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (نی‌نا)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران