ئەو په‌رله‌مانتارە كه به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابوو ئازاد کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زیاء دوری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان ئازاد كرد، كه به‌ر له حه‌فته‌یێک به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌مباره‌یه‌وه موسه‌نا سامه‌ڕائی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌كاتی ئازاد كردنی دوری یاوه‌ری ده‌كرد، رایگه‌یاند، "دوای سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی زیاء دوری، ئه‌ندامی پیشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ناوبراو ئازادكرا و ته‌واوی تۆمه‌ته ئاراسته‌كراوه‌كانیشی پووچه‌ڵ كرانه‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی تیرۆر، زیاء دوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیر كرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران