خبر 2018-11-13 15:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووک بۆ به‌غدا، كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى راكان جبوورى، پارێزگارى بەوەکالەتی كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کوردستان 24 ڕایگەیاند رووداوه‌كه‌ لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین، روويداوه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌ نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رايگه‌ياند: پارێزگاری کەرکووک بە مەبەستی کۆبوونەوەیێک به‌ره‌و به‌غدا بەڕێکەوتووە.

گوتيشى: لە رێگا كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و یەکێک لە پاسەوانەکانی گیانی لەدەست داوه‌ و دوو پاسەوانی دیکەشی بریندارن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.