خبر 2018-11-13 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە جارێکی دیکە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣\١١\٢٠١٨ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی "بێ پاڵان"ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەریان لە قەزای پشدەریان لە ئیدارەی ڕاپەتین بۆردومان کردووە".

قایمقامی قەزای پشدەر ئاشکراشی کرد: "بۆردومانەکە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانیی نەبووە، بەڵام دڵڕاوکێی لەلای هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.