خبر 2018-11-13 12:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق:

بەرهەم ساڵح بەم زووانە سەردانی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق جەخت دەکاتەوە کە بەرهەم ساڵح سەردانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات، بەم حاڵەشەوە هێشتا کاتی سەردانەکان دیاری نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان فەیلی وتەبێژی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری نوێی عێراق پاش نیوەڕەۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی شەفەق نیووزدا لەبارەی هەندێک ڕاپۆرتەکانەوە کە باس لە گەشتی بەم زووانەی بەرهەم ساڵح بۆ ژمارەیێک لە وڵاتەکان لەوان ئێران و سعوودیا دەکەن ئاشکرای کرد: سەرۆک کۆمار سەردانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات ئەو کارەیشی لە کوەیتەوە دەست پێکرد و پاشان بەروە ئیمارات بەڕێ کەوت، لە ڕۆژان و حەوتووەکانی داهاتووشدار سەردانی ژمارەیێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات.

فەیلی بە بێ ئەوەی کە وردەکاریی زیاتر لەو بارەیەوە بخاتە بەردەست وەبیری هێنایەوە کاتی سەردانەکانی داهاتووی سەرۆک کۆمار لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیێندرێت و عێراق پێوەندیی لەگەڵ هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان، لەو بارەیەوە دەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.