وه‌زیری ناوخۆی تورکیا: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دژی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه گاڵته‌کردن به ئه‌نقه‌ره‌یه
به‌شی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كرد كه دژی سێ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه دهریكردوووه و ئه‌و بڕیاره به گاڵته‌کردن به ئه‌نقه‌ره وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلێمان سویلۆ له میانی لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا "گاڵته" به توركیا ده‌كات، كاتێک بڕیار له دژی سێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌رده‌كات و سزای دوو وه‌زیری توركی هه‌ڵده‌گرێت.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مریكا وا هه‌ڵسوكه‌وتی كردوووه كه جیاوازی نییه له نێوان ئه‌و وه‌زیرانه‌ی توركیا و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌مریكا بڕی 12 میلۆن دۆلاری وه‌ک خه‌ڵات دیاری كرد كه زانیاری له‌باره‌ی سێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌داته واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجیان بگرێت.
له ماوه‌ی ڕابردووش له كاتی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا، واشنتۆن سزای دوو وه‌زیری توركی دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی قهشهیێكی ئه‌مریكی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران