ڕه‌شاد گه‌ڵاڵى: 300 بۆ 400 داعش له چیای قهرهچوغن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێكی یه‌كێتی له سنووری مه‌خموور ڕایده‌گه‌یێنێت که 300 بۆ 400 چه‌كداری ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له چیای قه‌ره‌چوغی خۆرئاوای پارێزگای هه‌ولێرن و له‌لایه‌ن توركیا و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكاوه به‌كار ده‌هێنرێن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵى كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر و لێپرسراوى كۆمیته‌ى مه‌خموورى یه‌كێتی ئاشكراى كرد: "300 بۆ 400 چه‌كدارى داعش له چیاى قهرهچوغن و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان- ئه‌مریكا و توركیا و كه‌نداوه‌وه بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌كار ده‌هێنرێن".
هه‌ر له‌وباره‌وه به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان توێژه‌رى بوارى ئیسلامیی سیاسى و تیرۆر ئاماژه‌ى به‌وه دا: تا عێراق خاوه‌نى ئه‌م مۆدێله بێت له حوكمڕانى مه‌زهه‌بى، زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى بیرى توندڕه‌ویى و داعش له‌بار ده‌بێت.
ناوبراو وتیشى: "داعش و ئه‌و جۆره هێزانه له بۆشاییی گه‌وره‌ی ئه‌منییه‌وه دروست ده‌بن بۆیه مۆدێله‌كانى پۆست داعش له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران