بڕیاری زیندانی كردن بۆ هاووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په ده‌رکرا
به‌شی تورکیا- هاووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په كه پێشتر له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیر كرابوو، دادگای توركیا بڕیاری زیندانی كردنی به سه‌ردا سه‌پاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توركیا توانا ئایدن هاووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ی زیندانی كردوووه كه له 9ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا له میانی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسیی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی گه‌لی كورد ده‌ستگیر كرابوو.
دادگای تورکیا به تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له ڕێكخستندا" بڕیاری زیندانی كردنی به سه‌ر توانا ئایدندا سه‌پاندوووه.
شایانی باسه؛ پۆلیسی تورکیا له نیوه شه‌وێكی دره‌نگدا توانایان بردوووه‌ته دادگای ئه‌سته‌نبۆڵ و دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاش به تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له ڕێكخستندا" بڕیاری زیندانی كردنی بۆی ده‌ركردوووه.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران