گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ مووسڵ ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌و ئاسته بێت كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 لیوا نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ ڕایگهیاندوووه: "ئه‌و قسانه‌ی باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌كه دوورن له ڕاستییه‌وه و چه‌ند ده‌نگێكی ناشازن بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌تی سنووره‌كه و گره‌و ده‌كه‌ن."
ناوبراو ئاشکرای کرد: ته‌واوی هێزه‌كانمان له ئاماده‌باشیدان و هه‌موو ناوچه‌كان پارێزراون.
نه‌جم جبووری جه‌ختی کردۆته‌وه: "له شوێنێک یان شوێنێكیتر هه‌ندێ حاڵه‌تی ئه‌منی ڕوو ده‌دات و ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مه‌ترسییه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی داعش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران