هاوسەرۆکی هەدەپە: میدیامان لێ قەدەخە دەکەن، خۆمان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین
بەشی تورکیا- سەزایی تهمهلـلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، حیزبەکەی لە میدیادا فشاری لەسەرە و حکوومەتی تورکیا رێگە نادات پەیامی خۆیان بە خەڵک بگەیێنن، بۆیە خۆیان دەچنە گەڕەکەکان و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.
کوردپرێس:
له گوتارێكدا كه له دووهمین كۆنگرهی نائاساییی پارتەکەی لە شارۆچكهی ئاكدهنیزی سەر بە مێرسین پێشکەشی کرد، سەزایی تهمهلـلی باسی لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد.
هاوسهرۆكی ههدهپه گوتی "لەبەرئەوەی لە تەلەڤزیۆنەکاندا نین، لە میدیادا وەدەرنراوین و هەوڵدەدەن بێدەنگمان بکەن، کەواتە ئێمە دەچینە دیداری راستەوخۆ. هەر هەموومان کۆڵان کۆڵان و گەڕەک بە گەڕەک، لە دەرگای هەموو ماڵێک دەدەین. باس لە هەدەپە و ئازادی و دیموکراسی دەکەین. باس لە ئیرادەی ژیانی پێکەوەیی لە نیشتمانێکی هاوبەش دەکەین. باس لەوە دەکەین کە چۆن دەتوانین کۆماری دیموکراسییەت بونیاد بنێین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران