رووسيا دژايه‌تیى خۆی بۆ سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ربڕى
بەشی جیهان- وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران، سزاى ناياسايين و پێچه‌وانه‌ى روونى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێودهوڵهتيين.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگرهيێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئيسپانييهكهى ئه‌نجاميدا، لاڤرۆڤ گوتى: سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران ناياسايين و دژى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌و بڕيارانه و جێبه‌جێ كردنيان ته‌نيا بێ هيوايى زياتر ده‌هێننه ئاراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له سه‌ر بنه‌ماى ياسايى و گفتوگۆى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێست وهردهگرين و گرتنه به‌رى سياسه‌تى هه‌ڕه‌شه و داواكارى يه‌كلايه‌نه له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ى قبووڵ كردن نييه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران